بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی هەواڵی ئەلئەخبار، هاوکات لەگەڵ دووهەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی فەرماندەکانی بەرخۆدان، گرووپە خەڵکییەکان لەسەر بڕیاری خۆیان بۆ هێرش بۆ سەر بنکەی داگیرکەرانی ئەمریکی لە سووریا جەختیان کرد. ئەو بابەتە بووە هۆی ئەوەی کە هێزە ئەمریکییەکان لە ترسی هێرشی گرووپەکانی بەرخۆدان، بنکەی ئەلتنف لە سێ گۆشەی سنووری نێوان سووریا، عێراق و ئوردن چۆڵ بکەن و هێز و جیهازاتەکەی بە شێوەی کاتی بگوازنەوە بۆ ناو خاکی ئوردن.
ئەلئەخبار زیادی کرد: هەندێک سەرچاوەی ئاگادار ڕایانگەیاند کە هەندێک ڕاپۆرتی هەواڵگری گەییشتووەتە دەستی ئەمریکییەکان کە لە تێێدا ئەنجامی هێرش دژی بنکەی ئەلتنف هاوکات لەگەڵ دووهەمین ساڵرۆژی شەهادەتی فەرماندەکانی سەرکەوتن دوور لە چاوەڕوانی نییە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە حالەتی ئامادەباشیی هێزەکانی ئەمریکا لە هەموو بنکە سەربازییەکانی ئەوان لە سووریا گەییشتووەتە زیاترین ئاست.
گرووپی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا جێگیر لە بریتانیا و لە گرووپە دژبەرەکانی حکومەتی سووریاش چۆڵ کردنی بنکەی ئەلتنفی لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە پشت ڕاسی کردووەتەوە.
Your Comment